ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنتاگۆن: بە نیاز نین هێزەکانی ئەمەریکا بنێرین بۆ غەززە

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەنیازی ئەوە نییە هێزەکانی ئەمەریکا بۆ غەززە بنێرێت، بۆ دابەشکردنی یارمەتییەکان.
گوتەبێژی پێنتاگۆن، پاتریک ڕایدەر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا لە کەرتی غەززە”.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بێنی گانتز وەزیری حکومەتی ئیسرائیل نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخی مرۆیی غەززە دەربڕیوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و گانتز تاوتوێی هەوڵەکانیان کردووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە بارەی ئاگربەستی غەززە بۆ ماوەی شەش هەفتە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیشیکردەوە، ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، دەتوانرێت تێپەڕێنرێن، بەو پێیەی واشنتن پێی وایە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس هەیە.
س/i24
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

حکومەتی ئیسرائیل نووسینگەی کەناڵی ئەلجەزیرەی داخست

یاسین

پرۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا بەردەوامە و ریشی سووناك و پارتەكەی دۆخیان خراپە

سەڵاح

چوار کەسی به‌ڕه‌گه‌ز پاکستانی بە تەقەی هێزی سنووری ئێران کوژران

سەڵاح