ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گۆرانیبێژی بەندکراوی کرماشان لە نەخۆشخانەوە گوازاریەوە بەندیخانە

 

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی ئادار، سامان یاسین(سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری کرماشان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نەخۆشخانەی دەروونیی “ڕازی”ی شاری ڕەی تارانەوە بۆ بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج گوازرایەوە.

ئەم گۆرانیبێژە کوردە هەفتەی ڕابردوو ڕوو لە بەرپرسی هێزی دادوەری سەبارەت بە ناڕووونیی چارەنووسی خۆی لە بەندیخانە ناڕەزایەتیی دەربڕی و نووسیبووی: من سامان یاسین (سەیدی)، ١٨ مانگە لە بەندیخانەکانی تاران و کەرەج هاتوچۆم پێ دەکرێت و چارەنووسم نادیارە و بێ هیچ بەڵگەیەک لە بەندیخانە ڕاگیراوم.

سامان یاسین پێشترێ بە “موحاربە” تۆمەتبار کرابوو و دواتر لەم تۆمەتە بێتاوان ناسرا و حوکمی ئێعدامی لەسەر لادرا.

سامان یاسین ڕۆژی پێنجشەممە، نیزکەی یەک سالە لەمەوبەر  بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە ناڕوونیی چارەنووسی خۆی لە بەندیخانەی ئێڤین، مانی لە خواردن گرت و پاش یەک حەفتە لەسەر داوا و پێداگریی بنەماڵە و هاوبەندییەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

“سامان یاسین” هونەرمەندی کرماشانی گۆرانی‌گەلێکی زۆری دەربرەی دۆخی کۆمەڵایەتی – سیاسیی کۆمەڵگای کوردستان و ئێران گوتووە و هەروەها پشتیوانی لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەڵکی ئێران کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران ڕۆژی دووشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

یاسین

یەکێتی ئەوروپا: سزای زیاتر بەسەر ئێران دا دەسەپێنین

یاسین

حزبوڵڵای لوبنانی دەیان مووشەکی ئاراستەی چیای میرۆن لە ئیسرائیل کردووە

دڵشاد