ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای سودان: دەسەڵات ڕادەستی خەڵکی سڤیل ناکەین تەنها لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نەبێت

 

دوێنێ شەممە، ڕۆژنامەی تایبەتی سودانی “الطیار” ڤیدیۆیی تۆمارکراوی ئەلعەتا بڵاوکردەوە کە تیایدا وتی، “وا ڕوونادات کە سوپا حکومەتێک ڕادەستی هێزێکی سیاسی مەدەنی بکات بەبێ هەڵبژاردن.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە “ماوەی ئینتقالی لەلایەن فەرماندەی سوپا، عەبدولفەتاح ئەلبورهان، لەگەڵ پۆلیس و ئاسایش سەرپەرشتی دەکرێت .

ڕۆژی شەممە، لە بەیاننامەیەکدا، کە لەلایەن سوپای سودان بڵاوکرایەوە، ئەلعەتا وتی، “ماوەی داهاتوو شایەتحاڵی بڵاوبوونەوەی ئەو دامەزراوە سەربازییە دەبێت لە ناوەوە و دەرەوەی خەرتوم، و دەستپێشخەری لە هەموو بەرەکاندا”.

لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ئەلبورهان ڕێوشوێنی ناوازەی سەپاند، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی سەروەری و ئەنجومەنی وەزیران، و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی، بەمەش کۆتایی بە بەشداری هێزە مەدەنییەکان لە دەسەڵاتدا هێنا، دواتردا لابردنی سەرۆک عومەر بەشیر , لە نیسانی ٢٠١٩.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی 2023ەوە، سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دەقلوو “حمیدتی” شەڕێک بەڕێوەدەبەن کە بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 13 هەزار و 900 کەس کوژراون و زیاتر لە 8 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بوون .

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

یاسین

ناوی زیاتر له‌ 12 هه‌زار یه‌كه‌می زانكۆكان بۆ دامه‌زراندن ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرا

یاسین