ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

 

لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلێک گیانی لەدەستدا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و ماتۆڕ سکیلێک،  لە سەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری، كه‌  بەئاراستەی کەلار هاتوون بەرامبەر قوتابخانەی “شێخ حسێنی هەزار کانی” پێکیانداداوە بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دواتر تیمەکانی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە دەست پێکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

یاسین

موژدەیەك لە مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵكی هەولێر

سەڵاح