ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئۆنروا: لەهەر سێ منداڵێکی غەززە یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکیەوە دەناڵێنێت

عەدنان ئەبو حەسنە، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین، UNRWA، دووپاتیکردەوە کە بارودۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە زیاتر خراپتر بووە، هاوکات ئامارە نوێیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەدخۆراکی ئاشکرا دەکەن.
ئەبو حەسنە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی بەدخۆراکی منداڵانی خوار تەمەنی دوو ساڵ لە باکوری کەرتی غەززە گەیشتووەتە 31%، لە هەر سێ منداڵ یەکێکیان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنێت، لەکاتێکدا ڕێژەی بەدخۆراکی لە باشووری کەرتی غەززە گەیشتووەتە 28%، کە 10%یان بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن.
ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای “سپۆتنیک”ـی ڕووسی ڕایگەیاندووە، تێکڕای ژمارەی بارهەڵگرەکانی یارمەتی مرۆیی و فریاگوزاری کە لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا دەچنە ناو کەرتی غەززە، ڕۆژانە نزیکەی 95 بارهەڵگرە.
ڕوونیشی کردەوە کە بارودۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە بەردەوام بەرەو خراپتر دەچێت، هەروەها سەدان هەزار نەخۆش بەدەست بەڵای کەمی دەرمان و بەدخۆراکی و ئاوی پیس و قەرەباڵغی لە ناوەندەکانی کەمپەکاندا دەناڵێنن.
س/ئای24
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

هونەرمەندێکی ڕاپەری ئێرانی لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم وڵاتەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتە لە بەردەڕەش بەسەردەکاتەوە

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین