ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوای هۆشداریی “حەمامی خوێن” شەڕی داتا لە نێوان بایدن و ترەمپدا دەگیرسێت

وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ ڕەتیکردەوە ئەو لێدوانەی “حەمامی خوێن” پەیوەندی بە توندوتیژیەوە هەبێت، بەڵکو زیاتر ئاماژەیە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دەرەوەی ئەمریکا دروستکراون.

چەند مانگێک پێش کێبڕکێی کۆتایی کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و یەکێکیان دەباتە کۆشکی سپی، شەڕی داتا لە نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەریهەڵدا.

لێدوانەکانی ترەمپ لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە ئۆهایۆ، ڕۆژی شەممە، لەو میانەیدا هۆشداریی دا لە “حەمامی خوێن” ئەگەر سەرنەکەوێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆکایەتیدا هەڵگیرسا.

ترەمپ بە لایەنگرانی ڕاگەیاندووە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا “گرنگترین وادە” دەبێت لە مێژووی ئەمریکادا , بە لەبەرچاوگرتنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی بە خاڵی وەرچەرخان بۆ وڵاتەکە.

هەروەها لە لێدوانێکیدا لە ئۆهایۆ، ترەمپ بە جەماوەرەکەی وت: ئێستا ئەگەر هەڵنەبژێردرێم ئەوە دەبێتە حەمامێکی خوێن بۆ وڵاتەکە.

دوای چوار ڕۆژ لە دەستەبەرکردنی کاندیدکردنی کۆمارییەکان، ترەمپ لە گردبوونەوەیەکدا لە ڤاندالیای ویلایەتی ئۆهایۆ، وتی کە “بەروارەکە – لەبیرت بێت کە ٥ی تشرینی دووەم – پێموایە گرنگترین دەبێت لە مێژووی وڵاتەکەماندا”، دووپاتیکردەوە کە نەیارە دیموکراتەکەی، جۆ بایدن، “خراپترین” سەرۆکە بۆ وڵات.

جۆ بایدن وەڵامی دایەوە، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی “X” و وتی کە ترەمپ “٦ی کانونی دووەمێکی دیکەی دەوێت”. ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا گەلی ئەمریکا شکستێکی دیکەی هەڵبژاردنەکانی پێدەبەخشێت.

لەبەرامبەردا، ستیڤن تشیونگ، وتەبێژی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ ڕەتیکردەوە ئەو لێدوانەی “حەمامی خوێن” پەیوەندی بە توندوتیژیەوە هەبێت، بۆ واشنتۆن پۆستی ڕوونیکردەوە کە کاندیدی پێشەنگی پارتی کۆمارییەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئاماژەی بەو ئۆتۆمبێلانە کردووە کە لە دەرەوەی ئەمریکا دروستکراون.

تشیونگ بە ڕۆژنامەکەی وتووە: ئەگەر بەڕاستی سەیری ئەو قسانەی بکەیت و گوێی لێبگریت، بۆت دەردەکەوێت کە باسی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و گومرگی دەکرد، جەختیشی لەوە کردەوە کە ترەمپ وتوویەتی کە سیاسەتەکانی بایدن حەمامێکی خوێنی ئابووری بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و کرێکاران دروست دەکات لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا.

هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕکابەرەکەی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، تۆمەتبار کرد بەوەی کە “٦ی کانونی دووەمێکی دیکە”ی دەوێت .

لە وەڵامەکەیدا، هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ ڕایگەیاندووە، ڕەتیدەکاتەوە دەستەواژەی “حەمامی خوێن” کە کاندیدی چاوەڕوانکراوی پارتی کۆمارییەکان وتوویەتی، لەکاتێکدا باسی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و باج دەکات، بە توندوتیژیەوە ببەستێتەوە.

لە لێدوانێکدا تیمی بایدن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەمە دۆناڵد ترەمپە: دۆڕاوەکە یە کە بە زیاتر لە ٧ ملیۆن دەنگ شکستی هێنا، دواتر لەبری ئەوەی بینەرێکی فراوانتر بۆ خۆی ڕابکێشێت، هەڕەشەکانی توندوتیژی سیاسی دوو هێندە کەم دەکاتەوە.

لە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ لایەنگرانی سەرۆک ترامپ هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا و بە تۆمەتی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە ترەمپ بە بایدن ڕکابەرەکەی دۆڕا و هەوڵیاندا ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە بە فەرمی پشتڕاست نەکەنەوە.

العربیة

هەواڵی پەیوەندیدار

چەکدارانی داعش ئەفسەریک و چوار سەربازی سووریایان کوشت

یاسین

دوو بنکەی چەکداران لە سووریا بۆردومان کران

یاسین

بلومبێرگ: تورکیا هەموو هاوردە و هەناردە‌ی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەستاند

سەڵاح