ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حوسیی یەمەنی هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی

سەنتکۆم، بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، میلیشیاکانی گروپی حوسییەکانی یەمەن، ڕۆژی شەممە ٤ی نیسان هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری سەر بە چین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەنتکۆم، حوسییەکان لە نێوان کاتژمێر 2:50 بۆ 4:30 خولەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە لە دەریای سوور هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی بە ناوی “هوانگ پۆ” و 4 مووشەکی بالیستی دژە کەشتییان بەکارهێناوە، بەڵام ئەم مووشەکانە بەر کەشتییەکە نەکەوتوون.
ڕاپۆرتەکەی سەنتەکۆم دەشڵێت، حوسییەکان جارێکی دیکە لە کاتژمێر ٤:٢٥ی پاشنیوەڕۆ پێنجەمین مووشەکی خۆیان ئاراستەی ئەم تانکەرە کردووە و لە ڕێگاکەی ئەویش بەردەوام بووە.
هێرشی حوسییەکان بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کەشتییە نەوت‌هەڵگرەکەی چین لە دۆخێکدایە کە پێشتر حووسیەکان لە ڕێکەوتنێکدا لەگەڵ چین و ڕووسیا بەڵێنی دابوو هێرش نەکەنە سەر کەشتییە ترانزێتییەکانی سەر بەم دوو وڵاتە.
لە ماوەی ڕابردوودا تەنیا نەوت‌هەڵگری سەر بە وڵاتانی خۆرئاوا لە دەریای سوور کەوتوونەتە بەر هێرش.

هەواڵی پەیوەندیدار

وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ بڕیارێك هۆشداری ده‌ده‌ن

سەڵاح

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان

سەڵاح