ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی هەرێمی ده‌توانن له‌ كۆریای باشوور ماسته‌ر بخوێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەكی ئاراستەی گشت مامۆستا و فەرمانبەرانی سەر بە دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە ئێستا دەتوانن لە وڵاتی كۆریای باشوور خوێندنی درێژە بە خوێندنی ماستەر بدەن.
وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكەدا بڵاوی كردەوە: فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سێنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) ژمارەیەک کورسی خوێندنى ماستەر لەبوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارییەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشوور تەرخان دەکات.
بڵاویشی كردەوە: هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات: لێره‌ كلیك بكه‌.

مەرجەکان بریتین لە:
• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
– هەرکەسێک مەرج و ڕێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
– دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، تکایە بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و ڕێنماییەکان بدەن.
– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
لینك

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple خزمەتگوزاری Siri زیرەکتر کرد

یاسین

ته‌ندروستی سلێمان چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات

سەڵاح

ڕوسیا: ئامادەین دوای دەرچوونی ئەمریکا هاوکاریی عیراق بکەین

یاسین