ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمین جار لە دەرکردنی بڕیارنامەیەک سەرکەوتوو بوو کە تێیدا پێشنیاری دامەزراندنی “ئاگربەستی دەستبەجێ” لە شەڕی غەززە و ئازادکردنی بێمەرجی بارمتە ئیسرائیلییەکان کراوە.
ئەم بڕیارنامەیە لەلایەن ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی هەمیشەیی ئەنجومەنەکەوە ڤیتۆ نەکرا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی نیسان، ئەمریکا دەنگی نەخێری بەم بڕیارنامەیە دا کە لە لایەن ١٠ ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشەوە داڕێژرا و لەلایەن مۆزەمبیقەوە پێشکەش کرا.
١٤ ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگیان بە ئەم بڕیارنامەیە دا کە داوای ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و گرووپی توندڕەوی حەماس لە مانگی ڕەمەزاندا دەکات.
حەماس لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.
نوێنەرایەتیێ ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵیدا وشەی “هەمیشەیی” لە دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەکەدا زیاد بکات، بەڵام ئەم هەوڵە شکستی هێنا.
لە ٣ی نیساندا چین و ڕووسیا ڤیتۆیان لەسەر ئەم بڕیارنامەیە کرد کە ئەمریکا بۆ “ئاگربەستی دەستبەجێ و هەمیشەیی” بۆ ماوەی شەش هەفتە لە کەرتی غەززە بە ئامانجی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ناردنی هاوکاری مرۆیی پێشنیاری کردبوو.
هەروەها ئەمریکا سێ جار ئەو بڕیارنامەیەی ڤیتۆ کرد کە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە پێشنیار کرابوون.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/03/inbound4714163025180563434.jpg?fit=864%2C486&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو