ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاركردن بە پوولی دارایی لە چەند مامەڵەیەكی فەرمانگە حكوومییەكان رادەگرێت و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش زانیاریی لەبارەوە ئاشكرا دەكات.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، كاركردن بە پوولی دارایی رادەگیرێت و لەبڕی پوول، پسوولەی ژمێركاری بەكار دەهێندرێت.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: “بڕیارمان دا بە راگرتنی كاركردن بە سەرجەم (فیئە)كانی پوولی دارایی، لەجیاتی ئەوە پێویستە پسوولەی ژمێركاریی 37/ ئەلف بەكار بهێندرێت، بۆ وەرگرتنی داهاتەكان و داهاتەكەش بكرێـتە داهاتی كۆتایی بۆ گەنجینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.”

پێش ئەم بڕیارە، بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری، یاخود بەناوکردن و تاپۆی خانوو، یان مامەڵەی دابەشنامەی شەرعی و بەڵگەنامەی کۆچی دوایی و گرێبەست كردن و هەندێك مامەڵەی دیكە لە فەرمانگە حكوومییەكان، پێویست بوو پوولی دارایی هەبێت، كە بڕێك پارە وەردەگیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی:پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

جێگری فەرمانده‌ی فەیلەقی قودس: ئیسرائیل ٢٨٠ فەرماندەی بەرەی موقاومەی تیرۆر کردووە

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کشتوکاڵەوە

یاسین