ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هێزە ئەمنییەکانی ئێران ته‌قه‌ له‌ دوو کەسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌كه‌ن

 

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارۆچكەی (تیکاب)ی سەر بە پارێزگای (ورمێ)ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بە ناوەکانی (پەروێز ئەمین محەممەدی و بەهمەن موحسینی) بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران، سەریان بە سەختی بریندار کراوە و هەردووکیان چوونەتە کۆماوە.

بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 17/4/2024، گەشتی شەوانەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە نزیک گۆڕەپانی قەڵەمی تیکاب، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەک جۆری (پراید) کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا، دوو هاووڵاتیی کورد بە سەختی بریندار کراون و لە کۆمادان.

بەپێی زانیارییەكان، لە شاری تیکاب، پەروێز ئەمین محەممەدی، تەمەن 29 ساڵ، سەری بریندار بووە و گوللـەکە لە سەریدا ماوەتەوە، ئێستا لە نەخۆشخانەی تیکاب لە کۆمادایە.

هەروەها بەهمەن موحسینی، تەمەن 35 ساڵ، دوای ئەوەی سەری بە گوللـە پێکراوە و گوللـەکە لە زاری دەرچووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینیی ورمێ لە کۆمادایە.

تا ئێستا هۆکاری ئەم تەقەکردنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕوون نەکراوتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی حەفت وەزارەت دابەش دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەت لە کۆشکی سپی له‌گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

یاسین