ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران  و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر)، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە بۆ وردەکاری زیاتر و پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

لينكه‌كه‌ لێره‌ بكه‌وه‌.

مەرج و داواکاری لایەنى کۆماری چینی میللی:

  1. بڕوانامەی دەرچون کە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست کردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
  3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
  4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
  5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
  6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
  7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.

مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

ماستەر:

  • پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  • پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
  • پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
  • ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
  • داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  • کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  • کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
  • کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
  • پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن: (maqsood.mohammed@mhe-krg.org)

1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە …

2) شوێنی کار …

3) بەرنامەی پێشکەش کراو  واتە ماستەر لە بواری …

4) ئیمێل …

5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئاپی لە سەرە) …

May be an image of ‎2 people and ‎text that says '‎9. تویژینهوهی_زانستی " 프하하라 球 3 ljag وزاروتی خويندنی بالا زمماله‌ی خويّندنی ماستمر له ولاتی چین بلاوده_كاتووه‎'‎‎

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریوان قەرەنی: هەرچی لە دەستمان بێت بۆ وەستانەوە دژی ئەو زوڵمەی لە جووتیارانی كورد دەكرێت، درێغی ناكەین

دڵشاد

فرۆشی یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا لە چاو ئەم ساتەی ساڵی ڕابردوو کەمی‌کردووە

سەڵاح

ئیسڕائیل دەڵێت مەرجەکانی حەماس واقیعی نین، پلانی هێرشکردنە سەر رەفەحیشی پەسەند کرد

سەڵاح