ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند لە سنووری تەتەی سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، چوار کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
لەم چوار کۆڵبەرە، کەسێکیان خەڵکی مەریوان، کەسێک خەڵکی سنە و دوو کەسیش خەڵکی شاری بانەن.
ئەم چوار کۆڵبەرە بە بێ ئاگادار کردنی پێشوەختە تەقەیان لێ کراوە و بە هۆی سەختیی برینەکانیانەوە بۆ بنکە تەندروستییەکانی شاری مەریوان گوازراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

بلومبێرگ: تورکیا هەموو هاوردە و هەناردە‌ی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەستاند

سەڵاح

لەمانگی رەمەزان دەوامی فەرمانگەکان کەم دەکرێتەوە

یاسین