ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران باری چوار بەرهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەڕێکرد

 

میدیای نێوخۆیی سووریا بڵاویانکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزە ئەمنییەکان چوار بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنییان لە عێراقەوە هێناوەتە ئەم وڵاتە.

بەپێی زانیارییەکان بەو پێیەی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵیاندا بووە، ئەو هەڵگرانە لە دەروازە سنوورییەکان نەپشکێنراون.

میدیای سووریا بڵاویانکردەوە، هەڵگرەکان لە شارۆچکەی هیری لەسەر سنووری سووریا و عێراق تێپەڕیون و بڕیار بووە ئەمڕۆ بگەینرێتە دەیرەزۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سووریا و سعوودیە تیروری ئیسماعیل هەنییە بە پێشێلکردنی سەروەریی ئێران دەزانن

سەڵاح

سوپای ئوردن هەوڵێکی قاچاخی مادەی هۆشبەری لە سنووری سووریاوە پووچەڵ کردەوە

یاسین

لە ماوەی شەش ڕۆژدا زیاتر لە یەک ملیۆن لوبنانی ئاوارە بوون

سەڵاح