ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری دزیبوو.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە لەماڵەکەیدا بڕی 30 ملیۆن دینارو 6800 دۆلاری لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕاپەرینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕێک لەپارە دزراوەکەداو دوای ڕێکارە یاساییەکان و لەسەر بڕیاری دادوەر بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ تۆمەتبار (ئـ، ت، س) لەدایکبووی 1988 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانەوە

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

یاسین