ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەرهەمی گەنمی ئەمسالی جوتیاران زیادی كردووە

جوتیارێك لە دەشتی شەمامك دەلێت ئەمسال بەراورد بە پار بەرهەمی گەنمەكانیان زیادی كردووە ئەمەش بەهۆی ئەوەی رێژەی بارانبارین باش بوو بەلام داوا دەكەن حكومەت گەنمەكانیان لێ وەربگرێت .

سەمیر سیان جوتیار لە دەشتی شەمامك بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند دلخۆشین ئەمسال كە بەرهەمی گەنمەكانمان زۆر باشبووە لە چاو سالانی رابردوو چونكە ئەمسال رێژەی بارانبارین باشبوو ئەمەش كاریگەری لەسەر بڕیاری گەنم دەبێت .

سەمیر سیان گوتیشی سەرەڕای باشبوونی بەرهەمەكانمان ترسیشمان هەیە نەوەك حكومەت برێكی كەم لەو گەنمانەمان وەربگرێت ئەوكات ناچار دەبین ئەو بەشەی دەمێنێتەوە لە بازاری رەش بە نرخێكی كەمتر بفرۆشین .

ئەو جوتیارە ڕاشیگەیاند دوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین پالپشت و هاوكاری جوتیارانبێت لە هەولەكانی لەگەل بەغدا بەردەوام بێت تاوەكوو ئەمسال رێژەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان زیاتر بكرێت چونكە ئەمسال بەرهەم زیاترە تاوەكوو جوتیار سودمەند بێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی گۆشتی سوور دادەبەزێت

یاسین

پزیشکیان: تیرۆریستانی داگیرکەر پەشیمان دەکەینەوە لە کردە قێزەونەکانیان

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی ئەمەریکا دەکات

سەڵاح