سوپای لوبنان ڕایگەیاند، لە ناوچەی جەبەل لە لوبنان، بەشکاڵ سولەیمان، سەرۆکی پارتی قووات، لەلایەن کۆمەڵێک دزەوە کوژراوە.
زۆربەی ئەندامانی ئەم گروپە دەستبەسەر کراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و ئێستا سوپای لوبنان لەگەڵ دیمەشق بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی باشکال بۆ لوبنان هەماهەنگی دەکات.
پارتى قوات ڕایگەیاندووە، بڵاوکردنەوەى زانیارییەکان ڕاست نین و سەرکردەکەیان باشکال سولەیمان بە ئەنقەست و بە جددی لەلایەن هەندێک کەسەوە کوژراوە و کوشتنی پیلانگێڕی دەزانن.
باسکاڵ سلێمان سەرۆکی پارتی قوواتی لوبنانی لە ناوچەی جەبەل لە باکووری لوبنان کە سەمیر جەعجەع سەرۆکایەتی دەکات ڕۆژی یەکشەممە ڕفێندرا.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/04/inbound3343904560622416752.jpg?fit=855%2C495&ssl=1)