ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەشقی گەورەی سەربازی لە ئیمارات بەڕێوە دەچیت

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ نیسانی ٢٠٢٤، مەشقی هاوبەشی فرەنەتەوەیی “ئاڵای سەحرا 9” لە ساڵی 2024 بە بەشداری‌ی وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو و ژمارەیەک وڵاتی دیکە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی دەستی‌یپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەلخەلیج ئۆنلاین، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و وێڕای ئاماژەدان بە ئامانجی بەڕێوەچوونی ئەم مەشقە، کە بریتییە لە باشترکردنی شێوازیکارکردن و ئامادەیی شەڕی وڵاتانی بەشداربوو، ڕایگەیاند:، هاتنی هێزی ئاسمانی لە وڵاتانی دۆستەوە بۆ ئیمارات بە مەبەستی بەشداری‌کردن لەم مەشقە تەواو بووە و کۆتایی هاتووە .
ئەم مانۆڕە سێ هەفتەیە بە ئامانجی زیادکردنی کارامەیی و ئامادەیی شەڕ و ئاڵوگۆڕی شارەزایی سەربازی لەسەر بنەمای سیناریۆی جیاواز بەڕێوە دەچێت.
ئەم مەشقە بە بەشدارایی سعوودیە، عومان، کوەیت، ئەمریکا، کۆریای باشوور، فەرەنسا، بەریتانیا و تورکیا بەڕێوە دەچێت.
مەشقی “ئاڵای بیابان ٨” لە مانگی ئازاری ڕابردووغت بە بەشداری نێودەوڵەتی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەڕێوەچوو.
ئەمساڵ بەڕێوە چوونی ئەم مەشقە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل هاوکاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا پێشنیارێکی نوێ بە ئیسرائیل دەدا

سەڵاح

هاووڵاتییەکی سووریا هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان

سەڵاح

سوپای سووریا بە 17 درۆنان هێرشی کردە سەر باشووری ئیدلب

سەڵاح