ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیاردەی دەستفرۆشی لە لێوار جادەی نێو ئێران و خۆرهەڵات لە پەرەسەندن دایە

دیاردەی دەستفرۆشی لە کەنار جاددەی نێوان شارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و بە هۆی گرانیی کرێی دووکان لە نێو شاران و ڕێگریکردنی شارەوانیاب لە کاری دەستفرۆشاب، ئەو کەسانەی ئوتۆمبێلیان هەبێت کاسبییەکەیان دەگوازنەوە بۆ دەرەوەی شاران و لە کەنار جادان خەریکی دەستفرۆشی دەبن.
ژمارەی ئەو کاسبکار و دەستفرۆشانەی لە لێواری جادەی نێوان شاران خەریکی کاسبین تا دێ زیاتر دەبێت.
گرانی و هەژاری و بێکاری تەنگیان بە هاووڵاتیان هەڵچنیوە و کرێی دووکانیش بە ڕادەیەکی زۆر بووە کە لە توانای زۆر کەس بەدەرە.
لە نێو شاریش هێزەکانی شارەوانی ڕێگا لە کاری دەستفرۆشەکان دەگرن. هەر بۆیە ئەوەی ئەتۆمبێلی هەبێت کاسبییەکەی دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی شاران.
ئەو کاسبکارانە لە جلوبەرگ و قوماشەوە تا ئایسکرێم و جگەرە و ئاوی سارد و بەفر و سەهۆڵ و زۆر کەلوپەلی دیکەش لە لێواری جادان دەفرۆشن.
بە پێی نوێترین ئاماران، پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاش پارێزگای سیستان و بەلووچستان، هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانن و زۆرترین ڕێژەی بێکاریشیان لێ تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتانیاهو: بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی هێرشکردنە سەر رەفەح له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

بلینکن ره‌خنه‌ له‌ ئیسڕائیل ده‌گرێت

سەڵاح

ئێران.. سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران

دڵشاد