ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

قۆناخی دووهەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی ئێران ١٠ ئایار بەڕێوە دەچێت

 

نێوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران لە وەزارەتی نێوخۆی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند، قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنەکانی خولی دوازدەی مەجلیسیی ئەم وڵاتە ڕۆژی ١٠ی ئایار بەڕێوە دەچێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم قۆناغەی هەڵبژاردنەکان لە ٢٢ بازنەی هەڵبژاردندا بەڕێوە دەچێت کە تێیدا ٩٠ بەربژێر لەسەر ٤٥ کورسی کێبڕکێ دەکەن و ١١ هەزار و ٥٠٠ سندووق بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دادەنرێت. بەبژێرانی ئەم هەڵبژاردنە لە ڕۆژی ٢ی ئایارەوە بانگەشەی دەست به بانگشە دەکەن و لە ٩ی ئایار کۆتایی دێت.
بڕیارە هەڵبژاردنەکانی ئەم قۆناغە لە ٨ بازنە لەوانە کرماشان و خوڕەمئابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوە بچێت.
قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی دوازدەی مەجلیسی ئێران ڕۆژی ١ی ئادار بەڕێوە چوو و تێیدا چارەنووسی ٤٥ کورسی کەوتە قۆناغی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

سەڵاح

قوبرس: وەڵامی حزبوڵڵای لوبنانی دایەوە

سەڵاح

لە ماوەی چوار ڕۆژدا نزیکەی ٣٥ کەس لە سەرانسەری سووریا کوژراون

یاسین