ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەد ساڵە لە دادگای بەغدا ستەم، لەبیرو باوەڕی بارزان تێکۆشان.

لە محمدی پێنجەم تا محمد سودانی، لە شێخ عبدالسلام تا مەسرور بارزانی.

ووشەی کوردستان سەنگینترین زاراوە و نووسین بووە لە ئەدەبیاتی سەرجەم دەستەڵاتدارەکانی بەغداد دا، هەر لە قۆناغی پاشایەتی تا دەگاتە فیدڕاڵی ئەمڕۆ، لەئێستاش دا لەبەهێزی ئەو ووشەیە، ووشەی (شیمال و هەرێمی پارێزگا) بەکاردێنن.

کاتێک دادگای عوسمانی، لە ١٤ کانونی یەکەمی ١٩١٤ دا بڕیاری سێدارەدانی بۆ شێخ عبدالسلام بارزانی دەرکرد؛ نەلیستی مووچە و نە نەوتی ئەمڕۆ هەبوو، لە ١٩٤٣ کاتێک دادگای پاشایەتی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ شێخ ئەحمەد و هاوڕێکانی وواژو کرد نە حکومەتی هەرێم هەبوو نە خاڵی سنوری، کاتێک دادگای بەغدا لە ١٩٥٧ سەرژمێری کەرکوکی ژێر پێ خست، خەونی هەموو کوردێک چاندنی پەڵەیەک گەنم بوو.
کاتێک دادگای کۆماری لە ١٩٦١ دەستوری عێراقی پێشێل کردوو هاوبەشی گەلانی نەهێشت، کوردی ناچارکرد تفەنگ هەڵگرن و شۆڕش بەرپا بکەن؛ تەنها ئەوەی قبوڵیان نەبوو نەتەوەیەکی خاوەن زمان و کلتور و خاک بەناوی کورد هەبێت.
لە ساڵی ١٩٧٥ رێکەووتنامەی ١١ ئازاریان هەڵوەشاندەوە تەمەنی ریزدار(مەسرور بارزانی) تەنها شەش ساڵان بوو. لە ١٩٨٢ بڕیاری جینۆساید و تەعریبی گەلی کوردیان دا تەمەنی بەڕێز(مەسرور بارزانی) ١٣ ساڵان بوو، کاتێک لە ٢٠١٤ بڕیاری بڕینی بودجە و قوتی خەڵکیان دا هیچ بەهانەیەک نەبوو تەنها پێیان ئەرزش بوو بەغدای پایتەختی شارستانیەت لەئاست هەولێری پایتەخت کوێرە دێیەکی رووخاو و بێ ئارام دەهاتە پێش چاو.

لەپاش هەموو دوژمنکاری و سەرجەم جۆرەکانی سزادانی نادەستوری و نا یاسایی و بێ ویژدانی دژی سەرۆک وەزیران، تەنها لەهەمبەر فرۆشتنی نەوت بۆ ماوەی دووساڵ بەشێوەیەکی دروست و دەوڵەت مەدارانە، مووچە و خزمەتگوزاری و هەلی کار و هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی و بەسیستماتیک کردنی دامەزراوە حکومیەکان، هیچ نەما بۆ دادگاکان و سەرانی بەغدا کەووتنە بڕینی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و ئابلۆقەکانیان دەست پێکرد بۆسەر سەرۆک وەزیران بەمەبەستی بە چۆکدا هێنان، هێزی دیبلۆماسی و ئیرادەی پتەو باوەڕ بەخۆبوون و ڕاوەستان دژی دادگای نادەستوری جەنگاوەری تەنگانە و سوارچاکی تاقانەی ڕێگای چاکسازی رێزدار (مەسرور بارزانی) دۆخە سەختەکانی تێپەڕاند.

ئێستا ئێوە بە ویژدانەوە بدوێن دوژمنکاری (کابینەی نۆیەم) دوو ڕەهەندی نیە؟ یەکەمیان بەردەوامیدانە بە عەقڵیەتی شۆڤینی و سڕینەوەی کیانی کوردی و تێکشکاندنی تاکی کوردە، دووەمیان تۆڵەکردنەوە و دژایەتی رێزدار سەرۆک وەزیرانە لەهەمبەر ئەو ئاسایش و ئارامیەیی بۆ ماوەی ١٥ ساڵە بەرقەراری کردووە لە هەرێمی کوردستان و دژی سەرجەم دەزگا هەواڵگریەکانی جیهانی و ناوچەی و ئیقلیمیە کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێم تێکبدەن؛ بەجۆرێک شکاون کە بەهیچ شێوەیەک ناشاردرێتەوە.

بەڵام مێژوو وەها دەنوسرێت: ئەوەی توانای ئاسایش و ئارامی هەرێم بپارێزێت هەرگیز بۆی ئەستەم نیە دۆخی دارایی و ژیانی هاووڵاتیان نەپارێزێت لەبەرامبەر دادگایەکی سەدساڵ تەمەن دا و پلانە قێزەونە بەردەوامەکانیان.

مەیسەر نهێلی
سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

مه‌سروور بارزانی پیاوی ده‌وڵه‌تداری و رۆژانی سه‌خت

یاسین

بڕیارەکەی پارتی بۆ ؟

دڵشاد

لە دەستوری عێڕاقدا، دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار لە سەرووی دەسەڵاتی دادگای فیدرالین

دڵشاد