ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیتاڵیا.. میلان سەرکەوتنێکی ئاسانی بەدەستهێنا

لە یارییەکی هەفتەی 31 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی میلان لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری لیچی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی میلان یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە میوانەکەی هێنا.

 

لە گێمی یەکەمدا یانەی میلان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد دوو گۆڵیشیان لە خولەکەکانی شەش و 20 لە رێگەی هەریەکە لە پۆلیسیچ و جیرۆوە تۆمارکرد،

بەر لە کۆتایی هاتنی ئەو گێمە، ناوبژیوانی یاری نیکۆلا کریستۆڤیچی یاریزانی لیچی بە کارتی سور کردە دەرەوە.

 

لە گێمی دووەم میلان بەردەوامبوو لە فشارەکانی و ئەمجارە لییاو لە خولەکی 57دا تۆڕی گۆڵی لیچی هەژاند و گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی ئەیسی میلان بووە خاوەن 68 خاڵ و لە پلەی دووم دێت، لیچیش تەنیا 29 خاڵی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

sirwan

پرێمەرلیگ.. ئەستۆن ڤێلا پێشەنگی ڕیزبەندی لە ئارسناڵی وەرگرت

sirwan

پاریس سانجێرمان بۆندێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات

یاسین