ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فوئاد حوسێن: پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەیە پرسی مووچە چارەسەر بکرێت

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن رایگەیاند، لە سەردانی سوودانی بۆ ئەمەریکا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رەنگە تەوەرێکی گفتوگۆکان بێت.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەر پرسی مووچە کارکراوە، هەرچەندە تا وەکوو ئێستە گرفتەکان چارە نەکراون، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەیە کێشەکە چارەسەر بکرێت. گوتیشی: ئەوەی من لە محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تێگەیشتووم، مووچەی مانگی ئاداریش دەنێردرێت.
سەربارەت بە بابەتی پڕۆژەی هەژماری من، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەکرد، ئێستا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و لە سەر ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ حکوومەتی عێراق دانووستان دەکەن، هەرچەندە زانیاریم لە رەوتی دانووستانەکان نییە، بەڵام پێویستە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر ئەم بابەت و پرسەکانی دیکەش بگەنە رێککەوتن.

ئا/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین

لە ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە

یاسین

حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت

دڵشاد