ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌ عێراق ‌چەندین بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە كاری نایاساییه‌وه تێوه‌ گلاون

بەهۆی پابەند نەبوون بە رێسا و یاسا و رێنوێنی و مەرجه‌کان، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 138 ملیار دینار غەرامە كران و سزا بەسەر چەندان بانک و کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو دەسەپێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی 4ی 2024، بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، بەهۆی كاری نایاسایی و پابەند نەبوون بە رێنوێنییەكان، چەندان بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق سزا دراون.

لە راگەیاندراوەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە: “بە پشتبەستن بە پرەنسیپی شەفافیەت و ڕۆڵی  چاودێریکردن، که‌ بانکی ناوەنديی عێراقی بەسەر بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان هه‌یه‌تی بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون و چوونه‌ژێرباریان، بە یاسا و ڕێنوێنی و مەرجەکانی ڕێکخستنی کارەکانیان، بە مەبەستی بنیاتنانی کەرتێکی بانکی تۆکمە و سەقامگیر بانکی ناوەندی عێراقی سزای دارایی و کارگێڕی بەسەر بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکاندا دەسەپێنێت کە ناچننه‌ ژێربار و پابەندی رێسا و یاسا و رێنوێنی و مەرجه‌کانمان نابن.”

به‌پێی خشتەیەک کە بانكی ناوەندی بڵاوی كردووەتەوە، لە سێ مانگی ئەمساڵدا بڕی 138 ملیار و377 ملیۆن دینار غەرامە و سزای دارایی بووە و ژمارەی سزا کارگێڕییەکان کە ئاراستەى  بانکەکان و ده‌زگا داراییە نابانکییەکان كراوە 49 سزا بووە.

لە راگەیاندراوەكەدا ناوی بانك و كۆمپانیاكان نەخراوەتە ڕوو، تەنیا ئاماژە بە بڕی سزاكان و بڕیارەكان  دراوە.

بەپێی خشتەكە، تەنیا لە مانگی یەكی ئەمساڵدا زیاتر لە 98 ملیار دینار سزای دارایی ئەو بانك و كۆمپانیایانە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

یاسین

هەڵاوسان لە تورکیا بەردەوامە

یاسین

راگەیندراوێک لەوه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین