ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەندێک لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12

سڕبوونی ئەندامەکانی لەش

یەکێک لە نیشانە کلاسیکەکانی کەمی ڤیتامین B12سڕبوونی ئەندامەکانە، چونکە ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی گواستەرە دەمارییەکان.

سەختی ڕۆیشتن

ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین B12 یان ڕێژەکەی کەم بووە ناتوانن بە باشی بڕۆن، سڕبوونی ئەندامەکان بە تایبەت قاچەکان کێشە بۆ مرۆڤ دروست دەکات بۆ ڕۆیشتن.

کێشەی بیرەوەری

ڤیتامین B12 ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تەندروستی دەروونییەوە هەیە، بۆیە کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی کێشەی مەعریفی و کاریگەری لەسەر توانای مرۆڤ بۆ عەقڵ و بیرکردنەوەکانی دەبێت. ئەم ڕووداوانە بەهۆی تێکچوونی گواستەرە دەمارییەکان ڕوودەدەن، لەدەستدانی بیرەوەری یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12 کە زۆر کەس پشتگوێی دەخەن.

لاوازییەکی توند

ئەو کەسانەی کەمی ڤیتامین B12 یان هەیە بەزۆری تووشی ماندوێتی و لاوازی دەبن بەهۆی چەندین هۆکارەوە، لە ڕاستیدا لاوازی وەڵامی سروشتی جەستەیە بۆ هەر تێکچوونێکی بایۆلۆجی، ئەگەر هەستت بە ماندوێتی کرد بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو، واباشترە سەردانی پزیشک بکەیت و پشکنینی خوێن ئەنجامبدەیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگییەکانی ئاڤۆکادۆ بۆ جەستە

lana

زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ

lana

گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە ‌(دڵە كزە)

lana