ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق… كۆمپانیایه‌كی ئۆكرانی پەره‌ به‌ كێڵگەیەكی غاز لە پارێزگای ئەنبار ده‌دات

 

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند كە گرێبەستێکیان بۆ پەرەپێدان بە کێڵگەی غازی عەکاز لە پارێزگای ئەنبار لەگەڵ کۆمپانیای (UKRZEMRESURS)ی ئۆکراینی واژوو کرد و بەپێی گرێبەستەکەش بڕی غازی سروشتی پێویست بۆ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای ئەنبار، دابین دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە کە لەچوارچێوەی گرێبەستەکەدا، پەرە بە کێڵگەی عەکاز دەدرێت، ئەوەش بە ئامانجی ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵدا، ئاستی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەکەدا، لە ٦٠ ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژیکدا زیاد بکرێت و بگەیەندرێتە ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجا.

حەیان عەبدولغەنی باسی لەوەش کردووە کە ھەر لەچوارچێوەی گرێبەستەکەدا، بڕی غازی پێویست بۆ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای ئەنبار، دابین دەکرێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە پێشتر ئەو گرێبەستە لەگەڵ (KOGAS)ی کۆریای باشوور کرابوو، بەڵام کۆمپانیاکەی کۆریای باشوور دەستبەرداری گرێبەستەکە بووە و گرێبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدان بە کێڵگەی غازی عەکاز لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکراینییەکە واژوو کراوە.

عێراق ساڵانێکی زۆرە بۆ دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پشت بە ئێران دەبەستێت، بەڵام ناوە ناوە ئێران بە بیانووی جیاجیا ھەناردەکردنی غاز بۆ عێراق ڕادەگرێت.

لە ساڵانی ڕابردوودا، عێراق لە پاڵ ھاوردەکردنی غاز بۆ وەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەروەھا ھەزار و ٢٠٠ میگاوات کارەبای لە ئێرانەوە ھاوردە کردووە.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلاری زیاتر خرایە بازاڕ

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

لە بەغدا بە نارنجۆك هێرش كراوەتەوە سەر ماڵێك و سێ كەس بوونە قوربانی

یاسین