ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەم هەفتەیە مووچە ڕەوانە دەكرێت

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، کە وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان تەواو دەكرێت، دوای ناردنی تەمویل، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكات.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زانیاریمان لە وەزارەتی دارایی عێراق وەرگرتووە، وردبینیی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی كوردستان تەواو دەكرێت، ئەگەرچی لەم هەفتەیەدا چوارشەممە پشوو دەبێت، بەڵام بڕیارە تەمویلی مووچە بنێردرێت.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گووتی: لەم مانگەدا عێراق خۆی كێشەی پارەی نەختینەی هەبوو، مووچەی وەزارەتەكانی عێراقیش تەواو نەبووە، وردبینیی لیستیش دوا كەوت، ئەگەرنا هیچ گرفتێك نییە و تەمویلی مووچە دەنێردرێت.

هەروەها شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای ناردنی تەمویل، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكات، لە ماوەیەكی كورتدا مووچە تەواو دەكرێت.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ دۆلار لەم ئاستەدایە

سەڵاح

وه‌زاره‌تی بازرگانی: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شایسته‌ی ماوه‌ی جووتیاران ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌ت

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

سەڵاح