ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس دەستگیر كرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێكی داواكراویان دەستگیركرد.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوشتنی دوو كەس و بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەنەهێشتنی تاوانی بەغدادەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیربكرێت.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەئێستادا تۆمەتباری بەناسنامە عەرەب (ب، ك، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

‏‎
رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

سەڵاح

په‌نجا ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسم و هاوڕێکانى لە سێدارەدران

سەڵاح

دووشەممەی داهاتوو دەنگ لەسەر خشتەکانی بوودجە دەدرێت

سەڵاح