ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

شێرپەنجە یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە دەبێتە هۆی تێکدانی ژیانی توشبووان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا درکیپێبکرێت دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، شێرپەنجەی پەنکریاس یەکێکە لەجۆرە زۆر باوەکانی شێرپەنجە.

ئەگەر توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە قۆناغەکانی سەرەتادا پێی بزانرێت ئەوا ڕێژەی چاکبوونەوەی زۆر بەرزە، بۆیە پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکان سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنین تا بزانرێت شێرپەنجەیە یاخود نا دوای ئەوەش بەپێی ئەنجامەکە چارەسەربکرێت.

نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس:

-ئازارێکی زۆری سک یان پشت
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-لەدەستدانی خواستی خواردن
-بێهێزی
-ماندوێتی و شەکەتی
-دڵتێکەڵهاتن
-تێکچوونی لێدانی ترپەی دڵ
-توشبوون بە نەخۆشی شەکرە

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی : سەردانی ئەم شوێنە مەکەن

یاسین

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

توێژینەوەیەك: كاتی ئەنجامدانی وەرزش گرنگە بۆ لەدەستدانی كێش

lana