ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری تەندروست بۆ توشبووانی شەکرە

نەخۆشی شەکرە هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکە، ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵک بەدەستیەوە دەناڵێنن، سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە هەیە.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری ناتەندروست زیانیان بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، بەڵام چوار خواردنی دەوڵەمەند بە چەوری تەندروست بۆ توشبووانی شەکرە بەسوودن بەپێی ماڵپەڕی”health”، ئەوانیش:

-چەرەساتەکان
توشبووانی شەکرە دەتوانن وەک ژەمێکی سووک بەکاریبهێنن، نابنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی گلۆکۆز لەخوێندا، بەڵکو یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.

-کونجی
دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و کانزاکانی دیکە، سوودێکی زۆری لە دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت.

-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵ و چەورییە تەندروستەکانە و شەکری تێدانییە.

-ماسییە چەورەکان
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 و ڤیتامینەکان کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلین دەکات، بەیەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەسەری بەردی گەورەی ناو گورچیلە چییە؟

lana

سوودەکانی ئەنەناس

lana

سوودە گرنگەکانی چەوەندەر بزانە

lana