بەردی گەورەی گورچیلە، مەبەستمان لە بەردێکە کە قەبارەکەی لە ١٠ملم گەورەتر بێت، چونکە ئەستەمە ئەم بەردانە بێتە خوارەوە و فرێی بدەی.
تاکو ئێستا، ٣ چارەسەری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەم بەردانە:
_شکاندنی دەرەکی (تفتيت خارجي) : کە لە ناو خەڵک بە لەیزەر ناسراوە، هەرچەندە ئەم چارەسەرە لەیزەر نییە، بەڵکو شەپۆلی دەنگییە. بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ملم بچووکترە و شوێنی لە بارە بۆ هاتنە خوارەوە.
_نازووڕی نەرمی گورچیلە : ئەم جۆرە تازەترین و داهێنانترین جۆری چارەسەرە زانستی ئەمڕۆ پێی گەیشتبێت بۆ چارەسەری بەردی ناو گورچیلە، بەکاردێت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ملم بچووکترە لە هەر جێگایەکی گورچیلەکە بێت.
_نەشتەرگەری کون کردنی گورچیلە (PCNL): ئەم نەشتەرگەرییە بەکاردێت بە تایبەت بۆ ئەو بەردانەی کە قەبارەیان لە ٢٠ ملم زیاترە، بەڵام لە هەندێک حاڵەت بۆ بەردی بچووکتریش (١٠ ملم-٢٠ملم) بەکاردێت.
تێبینی: نەشتەرگەری دڕاندنی گورچیلە (فتح الکلی) کە پێشتر بەکاردەهات بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی بەردەکانی گورچیلە، لە ئێستادا زۆر بە کەمی بەکاردەهێنرێت بە هۆی پەیدابوونی جۆرەکانی تری چارەسەری کە لە سەرەوە باسمان کرد.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/05/ED301172-D759-469A-B5C8-D1A4F1AC575E.jpeg?fit=188%2C267&ssl=1)
هەواڵی پێشوو