ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین خۆراکەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ڤیتامین B

دوو لە گرنگترین ڤیتامینەکانی ئەم کۆمەڵە ڤیتامینانە بریتین لە B6 و B12.

ڤیتامین B6 (پیریدۆکسین) لە زۆرێک لە خۆراکەکاندا هەیە، هاوکات ڤیتامین B12 (کۆبالامین) لە گۆشت و ماسیدا هەیە، ئەم مادەیە بۆ دروستکردنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و DNA پێویستە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە کارکردن و گەشەی خانە دەمارییەکان و مێشکدا.

هەروەها B6 پاڵپشتی سیستەمی بەرگری لەش دەکات و مێشک بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە دەریخستووە کە خواردنی تەواوکەری ڤیتامین B6 تەنانەت ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.

ڕێژەی خۆراکی پێشنیارکراوی B6 بۆ پیاوانی تەمەن 14 بۆ 50 ساڵ 1.3 میلیگرامە. بۆ کەسانی تەمەن ٥١ ساڵ و سەرووتر، ١.٧ میلیگرامە. بۆ خانمانی تەمەن ١٤ بۆ ١٨ ساڵ، ١.٢ میلیگرامە. 1.3 میلیگرام بۆ خانمانی تەمەن 19 بۆ 50 ساڵ و 1.5 میلیگرام بۆ خانمانی تەمەن 51 ساڵ و سەرووتر. لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان ڕێژەکەی بۆ ٢ ملگم زیاد دەکات.

بەگوتەی توێژەران، زیادەڕۆیی لە خواردنی B6 دەبێتە هۆی سڕبوونی قاچ و دەست و لەدەستدانی کۆنترۆڵی جوڵەی جەستە و سکچوون.

ڤیتامین B6 لە جۆرەها خۆراکی ئاژەڵ و سەوزەدا هەیە:

• جگەری گۆشتی مانگا

• ماسی توونە

• ماسی سەلەمون

• نۆک

• هەندێک سەوزە و میوە بەتایبەت سەوزەی گەڵا تۆخ و مۆز و پرتەقاڵ

ڤیتامین B12 یارمەتی تێکدانی پرۆتینێک دەدات کە پێی دەوترێت هۆمۆسیستئین[Homocysteine[. ئاستی بەرزی هۆمۆسیستئین پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکەوە هەیە چونکە دەتوانێت بەشداربێت لە دروستبوونی مەینی خوێن و خانەکانی ڕادیکاڵە ئازادەکان و کاریگەری لەسەر کارکردنی ئاسایی خوێنبەرەکان هەبێت. کەمی ڤیتامین B12 دەتوانێت ئاستی هۆمۆسیستئین زیاد بکات.

ڕێژەی خۆراکی پێشنیار کراو بۆ ژن و پیاوی تەمەن ١٤ ساڵ و سەرووتر ٢.٤ مایکرۆگرامە لە ڕۆژێکدا. لە کاتی دووگیانی و شیرپێدان ئەم بڕە زیاد دەکات بۆ ٢.٨ مایکرۆگرام لە ڕۆژێکدا.

.لێکۆڵینەوەیەکی ئەم دواییە دەریدەخات کە تەواوکەرەکانی 25 مایکرۆگرام لە ڕۆژێکدا یان زیاتر لەوانەیە ئەگەری شکانی ئێسک زیاد بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگییەکانی ئاڤۆکادۆ بۆ جەستە

lana

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

نیشانەکانی ژەهراویبوون بە ڤیتامین D

lana