ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەم خۆراکانە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەمبکەنەوە

پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، خۆراکی رۆژانە کاریگەری لەسەر چانسی تووشبوون بە چەند جۆرێکی جیای شێرپەنجە هەیە و پێویستە بە وریاییەکی زیاتر خۆراک هەڵبژێرین.

ماتیۆ لامبێرت، پسپۆڕی خۆراک و بەڕێوەبەری زانیاریی تەندروستی لە سندووقی جیهانیی توێژینەوەی شێرپەنجە دەڵێت، پێویستە خەڵك خۆراکی زیاتر دەوڵەمەند بە مادە خۆراکییەکان بخۆن وەکو ‘سەوزە و میوە، دانەوێڵەکان و پاقلەمەنییەکان’.

ماتیۆ دەریدەخات، ئەم جۆرە خۆراکانە مادەی خۆراکیی وەکو ڤیتامین، کانزا و ریشاڵییان زیاترە کە گرنگن لە کەمکردنەوەی مەترسیی شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی ریخۆڵە.

بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، شێرپەنجە دووەم هۆکاری سەرەکیی مردنە لە جیهان، کاتێکیش روودەدات کە خانە ئاساییەکان بە شێوەیەکی نادروست گەشەدەکەن.

ئامارەکانی ئەم رێکخراوەش دەریدەخەن، شێرپەنجەی سییەکان، پرۆستات، کۆڵۆن، ریخۆڵە، گەدە و جگەر باوترین جۆرەکانی شێرپەنجەن لە پیاواندا، لە بەرامبەردا شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن، ریخۆڵە، سییەکان، ملی منداڵدان و غودە لەنێو خانماندا زۆرترین جۆری شێرپەنجەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی : سەردانی ئەم شوێنە مەکەن

یاسین

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی نیسک بۆ تەندروستی جەستە

lana

چەند رێگایەكی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن

lana