ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سامان بەرزنجی: تووشبووێكی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەستدا

50 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار كراون و حەوت لەوانە مردوون، هەروەها دوو حاڵەت لە هەرێمی كوردستان تۆمار كران، یەكێك لەوانە گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایار، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە كرد، دوێنێ، دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كران، یەكێك لەوانە بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

لە عێراق، 50 حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار كراون، هەشت حاڵەتی مردن هەبووە، یەكێك لەوانە لە هەرێمی كوردستانە.

وەزیری تەندروستیی روونی دەكاتەوە، لە وەرزی هاوین، ئامادەكارییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان چڕتر دەكرێنەوە، بەتایبەت بۆ نەخۆشی سكچوون، كۆلێرا و تای خوێنبەربوون.

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، خۆیان بپارێزن و رێنوێنییەكانی تایبەت بە تای خوێنبەربوون جێبەجێ بكەن.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەهۆی گەنەیەكەوە كە ڤایرۆسەكە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەكە و تووشی نەخۆشییەكەی دەكات، نیشانەكانیشی بەدیار ناكەوێت.

بەهۆی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبوو یان كوشتنی گەنەكە خوێنەكەیان بەر مرۆڤ بكەوێت، ئەوا ئەو كەسە تووشی دەبێت.

نەخۆشییە لە ماوەی سێ بۆ هەفتەیەك لەسەر ئەو كەسە بەدەردەكەوێت، نەخۆشەكە تایەكی بەرز دەگرێت و هەموو جەستەی ئازاری دەبێت و بەتایبەت ئازاری پشت و مل دروست دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ساڵیادی سەرهەڵدانی ئاكرێ، ژمارەیەك پرۆژەی نوێ لەم شاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێن

سەڵاح

جامی ئینگلتەرا.. مانیونایتد شکستی بە مانسیتی هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە

sirwan

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین