ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دیوانی وەزارەت … کۆبوونەوەی هاوبەش بۆ پڕۆژەکانی ئەڵمانی

بەسەرپەرشتی بەڕێز (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبوونی بەڕێزان (د. معاف عبدالله) بەڕێوەبەری گشتی دیوان و (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (بنیامین هەننا) کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و (د. ئەننا کریستین) بەرپرسی ڕێكخراوی KFW لە عێراق و تیمی نوێنەرایەتی ڕێکخراوی UNDP، كۆبوونه‌وه‌ی بەدواداچوونی پڕۆژەکانی هاوکاری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بەتایبەتی لەبواری دروستکردن و دابینکردنی پێداویستی و دەستبەکاربوونی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانی و بەدواداچوونى هەریەك لە پرۆژەكانی ( نەخۆشخانەی فریاكەوتن) لە شاری دهۆك و (نەخۆشخانەی بەحركە) لە شاری هەولێر وە (نەخۆشخانەی ئەڵمانی) لە شاری سلێمانی.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا وێڕای سوپاس و دەیتخۆشی بۆ شاندی ناوبراو، گفتوگۆی ڕەوشی قۆناغەکانی کارکردن و پێکهاتە و دامودەزگاکانی تەندروستی و میکانیزمەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی لەم پڕۆژانەدا كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم خواردنانە برین بە خێرایی چاک دەکەنەوە

lana

زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ

lana

ئاسترازینکا ڤاکسینی کۆڤید١٩ لە سەرانسەری جیهاندا کۆدەکاتەوە

یاسین