ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چەند هەنگاوێك بە مەبەستی چارەسەركردنی دواكەوتنی قسەكردن لە منداڵ

چەند هەنگاوێك بە مەبەستی چارەسەركردنی دواكەوتنی قسەكردن لە منداڵ هەیە، كە پێویستە دایك و باوك ئەم ڕێگەیانە بگرنە بەر.

1. كەمكردنەوەی سەیركردنی تەلەفزیۆن و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.

2. پێویستە منداڵ تەنها بە یەك زمان یان یەك شێوەزار قسەی لەگەڵ بكرێت.

3. دەبێت دایك و باوك و منداڵانی دیكەی خێزانەكە بەردەوام قسەی لەگەڵ بكەن و گفتوگۆی لەگەڵ ئەنجام بدەن بە یاریكردن بێت یاخود بۆ كاری رۆژانە، ئەمەش لە جیاتی سەیركردنی تیڤی زۆر سوود بەخشدەبێت.

4. فێركردنی وشەكان لەلایەن دایك و باوكەوە، واتە رۆژانە منداڵەكە فێربكرێت، كە وشەكان بڵێت، ئەمەش بەشێكە لە بنەمای چارەسەر.

5. چیرۆكی بۆ بخوێنەوەو داوای لێبكە هەندێك وشەی چیرۆكەكە بڵێتەوە.

6. ئەگەر قسەی كردو تەنها توانی یەك وشە بڵێت، لە رستەیەك، ئەوە با دایك و باوكەكە هەوڵبدەن وشەكەی بۆ تەواو بكەن كاتێك نەیتوانی بیڵێت، هەتا ئەو كاتەی، كە فێردەبێت.

7. یاریكردن و تێكەڵبوون لەگەڵ منداڵانی دیكە بۆ نموونە چوونە باخچەی ساوایان.

8. هاندانی منداڵ لەسەر قسەكردن و هاوكاریكردنی بەوەی وشەكان بڵێت، كاتێك دەیەوێت بە ئاماژە شتیكی بۆ بكەین.

9. دەبێت لەسەرخۆو بە هێواشی ئەو كارانە ئەنجامبدەین و پەلەپەل نەكەین.

10. گرنگیدان بە خواردنی هەمەچەشن، بەتایبەت ئەو خۆراكانەی بۆ گەشەی مێشك پێویستن.

11. دایك و باوك هەر كارێكیان كرد با بە وتنیش بە منداڵەكەی بڵێن، بۆنمونە كاتێك دەیەوێت پەنجەرەكە بسرێت، بڵێت با پەنجەرەكە بشۆم، بۆ سەرجەم كارەكان بەمشێوە بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

یاسین

باوترین نیشانەکانی داخورانی ئێسک و جومگەکان

lana

ئایا زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەوەندەردا زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت؟

lana