ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پزیشكان رێنمایی دەكەن بە كەمكردنەوەی خواردنی هەندێك لە میوەكان

پزیشكێكی ددان ئەو میوە و ئاوی میوانە ئاشكرادەكات كە پێویستە زۆر نەخورێن-ەوە، چونكە دەبنەهۆی داخورانی مینای ددان و لاوازبوونی.

میوە ترشەكان و ئاوی ئەو جۆرە میوانە دەبنەهۆی داخورانی مینای ددان، ئەمەش وایلێدەكات زیاتر تووشی خراپبوون ببێت.

دكتۆر ساهیل باتیل، لە كلینكی (مارلیبۆن سمایل) لە لەندەن دەڵێت، هەندێك خۆراك و خواردنەوە دەشێت بەتایبەت بۆ ددانەكانت خراپ بێت، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری شەكر، یان ترشی تیایاندا، یان بەهۆی ئەگەری لكانیان بە ددانەكان و زیادكردنی داخورانیان.

سەرەڕای سوودەكانی میوە ترشەكان، بەڵام ئەو پزیشكە هۆشداریدەدات لەبارەی زیانیان بۆ ددانەكان. لە نمونەی ئەو میوانەش كە دكتۆر باتیل ئاماژەی پێداوە، لیمۆ و پرتەقاڵ و ئەو میوانەی دیكەیە كە ئاستێكی بەرزی ترشییان تیایە.

لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، خواردنەوەی ئاوی ئەو جۆرە میوانە، ئەگەری خراپییەكەی بەهۆی كەمتر بەركەوتنی لەگەڵ ددانەكان كەمدەكاتەوە، بەڵام بۆ ئەوانیش رێنوێنی دەكات كە پێویستە كەمتر بخورێنەوە.

بۆ پاراستنی ددانەكانیشت ئەو پسپۆرە رێنوێنی دەكات بۆ چاوەڕوانیكردن بۆ ماوەی 30 خولەك، بەر لە شۆردنی ددانەكانت بە فڵچە، دوای خواردن و خواردنەوەی میوە ترشەكان و ئاوی ئەو جۆرە میوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین

ئایا پێویستە خورما پێش خواردنی بشۆرێتەوە

lana

ئەنجامی بیركردنەوەی نەرێنی لەسەر گەنجان

lana