ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕۆژانە چەندە كالیسیۆمم پێویستە؟ لە کام خواردنانەدا بڕی پێویست هەیە؟

بڕی کالسیۆم لە جەستەدا لە هەموو کانزاکانی دیکە زیاترە، کالسیۆم گرنگە بۆ پتەویی ئیسک و ددان، هەروەها بۆ کارکردنی ماسولکەکان و دڵیش پیویستە.

-منداڵانی تەمەن ٤- ١٨ ساڵان ڕۆژانە ١٣٠٠ میللیگرامیان پێویستە

-کەسانی تەندروستی پێگەیشتوو ڕۆژانە ١٠٠٠ میللیگرام کالسیومیان پێویستە

-ژنان لە سەرووی پەنجا ساڵییەوە ڕۆژانە ١٢٠٠ میللیگرامیان پێویستە

-پیاوان لە سەرووی حەفتا ساڵییەوە ڕۆژانە ١٢٠٠ میللیگرامیان پێویستە

شیر و بەرهەمەكانی (ماست و پەنیر و ئەوانی دیکە) لە سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی كالیسیۆمن، سەرچاوەكانی تر بریتین لە پاقلەمەنییە وشكەكان، ماسیی سەلەمۆن و خواردنە دەریاییەکان، سپێناخ و قەرنابیت…

ڕێژەی کالسیۆم لە هەندێک خواردنی ڕۆژانەدا:

-هەر دە گرام (کەوچکێکی چێشت) لە کونجی، ١٠٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-هەر ٣٠ گرام لە پەنیر، ٣٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-کوپێک (٢٥٠ گرام) لە ماست، ٣٠٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-سێ ئۆنس (٨٥ گرام) لە ماسی سەلمۆنی لەقوتونراو، ٢١٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-کووپێک (١٨٠ گرام) لە فاسۆلیای کوڵاو، ١٣٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-کووپێک (٢٢ دەنک) لە بادام، ٨٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-ئۆنسێک (٢٨ گرام) لە هەنجیری وشک، ٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-کووپێک (٢٥٠ مل) لە شیری فرێش، ٣٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە

-کووپێک (٢٠٠ گرام) لە کەلەرمی کوڵاو، ٢٥٪ی پێویستیی ڕۆژانەی کالسیۆمی کەسێکی پێگەیشتووی تێدایە، سڵق و سپێناخیش ڕێژەیەکی نزیک لەوەیان تێدایە

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە پێویستە چەند سێو بخورێت؟

lana

باشترین خواردنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

lana

مەترسییەکانی کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا

lana