ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان

زیادەرۆیی مەكە لە خواردندا، بێگومان بیستووتە پێشتر، بەڵام گرنگە و بنچینەییە، ئەو رۆژەی بە رۆژوو دەبیت رۆژێكی ئاساییە و ژەمیخۆراكی ئێوارەشت كۆتا ژەمی ژیانت نابێت، هێندە مەخۆ هەست بكەیت دوا ژەمە.

بە یەكجار بەربانگ تەواو مەكە، پڕ كردنی گەدە لە بڕێكی زۆر خۆراك و شیرینی وەك ئەوەیە تووشی شۆكی بكەیت، ئەوەش تووشی ئازاریان نا ئارامیت دەكات، لە جیاتی ئەوە، دوای بەربانگ پەرداخێك ئاو لەگەڵ چەند دەنكێكی كەمی خورما بخۆ، ئەوەش بۆ ئەوەی تینوێتیتبشكێت و شەكر بگات بە لەشت، دواتر پشوویەك بە گەدەت بدە، دوای ئەنجامدانی نوێژ دەتوانی ژەمە خۆراكەكەت بخۆیت.

شیرینی زۆر مەخۆ، لەبەر ئەوەی شیرینی بە گەرمۆكەی خۆراكی دەوڵەمەندە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، ئەو شەكرەی لەشیرینیشدا هەیە زیان بە ددانەكان دەگەیەنێت، كۆنترۆڵكردنی شەكریش قورس دەبێت بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە، وا تەندروستە لە جیاتیشیرینی میوەی وەك شوتی و كاڵەك و ئەناناس بخورێت.

خۆت لە خواردنەوەی زۆری چاو قاوە بە دووربگرە، چونكە دەبێتە هۆی تێكدانی خەو لێت، بە تایبەتی كاتێك لە ئێوارانیش دایە.

ژەمی پارشێوان لەبیر مەكە، پشتگوێخستنی پارشێو نەك هەر كێشەی لەشت كەم ناكاتەوە، بەڵكو دەشبێتە هۆی هەستكردن بە برسێتیزیاتر و خواردنی زیاتر لە بەربانگدا. با خۆراكی پارشێوت سووك بێت و دەوڵەمەند بێت بە شلەمەنی و ماست و شیر و میوە، خۆراكی سوێر وترش ماندووت دەكات لە رۆژدا، تینوێتیت زیاتر دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‏‎ئەم خواردنانە بخۆ بۆ ئەوەی غازاتت کەمتر بێتەوە

lana

وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا دەکات

سەڵاح

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین