ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنانە سوودیان بۆ تەندروستی پێست هەیە

-هێلکە
ڕیژەیەکی زۆر پرۆتین، ڤیتامین و ماددەی لۆتینی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی و شێدارکردنەوەی پێست دەکات.

-شوکولاتەی ڕەش
کانزای مس، زینک و ئاسنی تێدایە هۆکارن بۆ رزگاربوون لە پێستی مردوو، هەروەها زیانەکانی تیشکی خۆر بۆ پێست کەمدەکاتەوە.

-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە، ئەو ڤیتامین و چەوریانەی لە ئاڤۆکادۆدا هەن چارەسەری زیپکە، ئەکزیما، چرچولۆچی و کێشەکانی پێست دەکەن.

-گوێز، بادەم، گازۆ و فستق
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی کەمکردنەوەی چرچولۆچی، شێدارکردنەوە و یەک ڕەنگبوونی پێست دەدەن، هەروەها ڕۆڵێی گرنگیان لە نوێبونەوەی پێست و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیپکە هەیە.

-تەماتە
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی درەنگ دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دەدات.

-کیوی
یارمەتی کەمکردنەوەی ڕەشی ژێر چاو دەدات و ڕێگری لە وشکبونەوەی پێست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیرانی تەندروستی عێراق، گەیشتە هەولێر

دڵشاد

ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه‌

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین