ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێژەی هەژاری لە عێراق بەرز دەبێتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێـت، رێژەی هەژاری لە عێراق دابەزیوە بۆ 21.5% و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆئەوەی رێژەكە زیاتر دابەزێندرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە رێگەی عەبدولزەهرا هەنداوی، گوتەبێژی وەزارەتەكە، بە رۆژنامەی “سەباح”ی راگەیاندووە، پلانی پێنج ساڵەیان داناوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی هەژاری و بێكاری لە عێراق، بۆیە رێژەی هەژاری بە دابینكردنی هەزاران هەلی كار بووە بە 21.5% .

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئاماژە بەوە دەكات، لە 2022دا، رێژەی بێكاری لە 16.5% بوو، بەڵام لە دوو ساڵدا، توانراوە هەلی كاری برەخسێندرێت، رێژەكە دابەزێندرێت.

روونی دەكاتەوە كە پلان باشتركردنی ئاستی بژێوی خەڵك هەیە، وە پرۆژەكانیش بەردەوامن.

زانیاریییەكان، ئەوە دەردەخەن رێژەی هەژاری لە عێراق رێژەی 25%ە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كۆنفرانسێكی تایبەت بە ڕەخساندنی هەلی كار له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت

یاسین

په‌یامی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ یادی مه‌ولوودی پێغه‌مبه‌ردا

یاسین

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

یاسین