ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خەدیجە مزوری: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ راده‌ستی به‌غدای كردووه‌

 

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە دادگا و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ و داوای لێ كراوه‌ راده‌ستی به‌غدای كردووه‌ كه‌ لیستی مووچه‌یه‌.

خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سه‌رپێچیكردن و نایاساییه‌، چونكه‌ یاسایه‌ك له‌ ژێر ده‌ستی به‌غدایه‌ و پێشتر له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌ویش یاسای بودجه‌یه‌ و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌، پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ و داوای لێ كراوه‌ راده‌ستی به‌غدای كردووه‌ كه‌ لیستی مووچه‌یه‌.

هەروەها خەدیجە مزوری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دادگا و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، به‌غدا مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نادات و نایه‌كسانی له‌ ‌نێوان هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێم ده‌كات، به‌غدا به‌ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات، هیچ بیانوویه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌ ویستی خۆی مووچه‌ی دوا خستووه‌ و ته‌نیا ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

كشتوكاڵی هەولێر: ئەو جووتیارەی زووتر گەنمی ڕادەست کردبێت زووتر پارە وەردەگرن

دڵشاد

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێرەوە

یاسین

دژەتیرۆری كوردستان زانیاری لەبارەی بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە شنگال بڵاو دەكاتەوە

سەڵاح