ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤیستیڤالی شال و شەپک لە زاخۆ بەرێوەچوو

ڤیستیڤالی شال و شەپک و جلوبەرگی کوردی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ دووەم سال لە سەریەکە ئەنجام دەدرێت، کە چەندین برگەی لە خۆ گرتبوو بۆ پێشاندانی کەلەپور و فۆلکلۆر و رەسەنایەتی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان، چەند گەورە هۆنەرمەندی ناوداری کورد بەشداریان تێدا کردبوو.

حوسێن پیرۆ، بەرێوەبەری تیپی مۆسیقای رۆژ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە ئاژانسی هەاڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڤیستیڤالی شال و شەپک و جلوبەرگی کوردی بۆ دووەم سال لە سەریەکە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەمسالیش لەسەرتاسەری کوردستان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون، بەخۆشحالیەوەش خەلکی تر جیا لە کورد لە ئەوروپاش بەشداریان کرد، چونکە هونەرمەندانی گەورە وەکو شڤان پەروەر و ئاینۆر دۆغان لەم ڤیستیڤالەدا بەشداربوون، ڤیستیڤالەکە لە زۆر برگە پێکهاتبوو زیاتر گرنگی درا بە دەنگ بیژی, هەروەها گرنگی درا بە هەلپەرکێی کوردەوای و لاوک و حەیران و کەلتور و فۆلکلۆری کوردی لە هەرچوار پارچەی کوردستان، ئیمە وەکوو تیپی مۆسیقای رۆژ بە شێوازی دەنگ بیژی کە ٥ هونەرمەندی شاری زاخۆ لەگەلمان بوون بەشداریمان کرد، کە لەوێدا شێواز و فۆلکلۆری شاری زاخۆمان پێشکەش کرد.

رەحیم عومەر، هۆنەرمەند و سینەماکار، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە بەشێک لە هۆنەرمەند و سینەماکارنی پارێزگای هەولێر بەشدار بووین بەشداریمانکرد لە دوومین فیستیڤالی شال و شەپک و جلوبەرگی کوردی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئەم فیستیڤالە بۆ ماوەی دوو روژ بەرێوەچوو بۆ گروپەکانی هەلپەرکئ لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار ببون، جگە لەوە چەندین هونەرمەند لە سەرجەم بوارەکانی هونەری لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەشداربوون.

رێباز یونس

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی : هیوادارم ساڵی نوێی خوێندن ساڵی ئارامی و سەرکەوتن و خۆشی بێت

یاسین

پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس بونەقوربانی

سەڵاح