ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

محەمەد سەعدەدین: سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام پاڵپشتیی پێكهاته‌كان بووه‌

 

سه‌رۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی رایگەیاند، کە بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی و هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ پاڵپشتیی سه‌رۆك بارزانی توانرا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ ڕابگه‌یه‌نرێ‌ و دووباره‌ به‌شێك له‌ كورسیی كۆتاكان بگه‌ڕێته‌وه‌.

محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام پاڵپشتیی پێكهاته‌كان بووه‌، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی و هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ پاڵپشتیی سه‌رۆك بارزانی توانرا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نه‌شیاوه‌ ڕابگه‌یه‌نرێ‌ و دووباره‌ به‌شێك له‌ كورسیی كۆتاكان بگه‌ڕێته‌وه‌، هاووڵاتییانی توركمان و سریان و ئاشوور و كریستیان و ئه‌رمه‌ن، به‌ ڕێزه‌وه‌ له‌ پاڵپشتیی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڕوانن، بووه‌ته‌ هۆی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و سیاسی و ڕوێكی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌.

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی گووتی: پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌می كوردستان، پاڵپشتیی به‌هێزی ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی، “ئێمه‌ وه‌ك پێكهاته‌ی توركمان هه‌میشه‌ هه‌وڵمان داوه‌ هاوپه‌یمانی و هاوهه‌ڵوێستیمان له‌گه‌ڵ پارتی به‌هێز بێت، هه‌موو پێكهاته‌كان له‌ پرسه‌ ستراتیجییه‌كان پاڵپشتی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌بن”.

هەروەها محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ سه‌رۆك بارزانی بووه‌ته‌ زه‌مانی پێكه‌وه‌ژیان و هه‌موو پێكهاته‌كان، شایه‌تی‌ ده‌ده‌ین سه‌رۆك بارزانی هه‌موو كات له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، باسی له‌ گرفته‌كانی كوردستانی ده‌كرد، له‌ پێشدا باسی پێكهاته‌كانی كردووه‌، به‌ پاڵپشتی سه‌رۆك بارزانی و پارتی پێكهاته‌كان، توانیان پێنج كورسییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

شاندێكی ئیماراتی له‌ بواری شوێنه‌واردا له‌ هه‌ولێرن

سەڵاح

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

یاسین