ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامێک لە پارێزگاری هەولێر

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ ڕۆژى ڕۆژنامەگەریی كوردی و دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردى و (126) ساڵەى دەرچوونی یەكەم ژمارەی (ڕۆژنامەی كوردستان) و (26)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكار و نەقیب و ئەندامانى ئەنجومەنى دەستەى کارگێڕى سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەكەین.

لەم بۆنەیەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو رووناکبیر و ڕۆشنبیر و رۆژنامەنووسانە دادەنوێنین کە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان گیانی خۆیان کردە قوربانی، وەک پارێزگای هەولێریش، دووپاتی دەکەینەوە، پاڵپشت و هاوکارى ڕۆژنامەنووسانین بۆ پێشخستنى ڕۆژنامەگەریی كوردی و گەشەپێدانی كولتوور و ڕۆشنبیرى، هيوادارین ئەوانیش لەو ژینگە و دەرفەتە باشەى کە بۆ کاری ڕۆژنامەوانیی و ئازادی ڕاگەیاندن بە گشتی لە هەرێمى کوردستان ڕەخساوە، سوود لەم کەشە وەربگرن و لە جێبەجێكردنی ئەرك و كارەكانیاندا سەركەتووبن و بە گیانێكی بەرپرسیارانە و بە باشتر و جوانتر، لە خزمەتی كۆمەڵگە و ئامانجە نیشتمانییە باڵاکاندا بن.

دووبارە ئەم یادە لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان پیرۆزبێت

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.4.21

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی: پێویستە دیالۆگ ببێتە بنەمایەکی جێگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سەڵاح

په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ يادى ئه‌نفالى باديناندا

یاسین

بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەت لە چوار بانک وەردەگرێتەوە

سەڵاح