ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە ئەنجامی سەردانی سوودانی بۆ ئەمریکا دەکات

عەقیل ردێنی سەرکردە لە هاوپەیمانیی نەسر رایگەیاند، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە دوو رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی فراوان سەبارەت بە دەرئەنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ ئەمریکا دەکات.
لەم کۆبوونەوەیەدا بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان ئەو دۆسیەیانە باس دەکرێن سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی کردوون.
ڕدێنی، دیدارەکانی سوودانی لە ئەمریکا کاردانەوەی لەسەر ئەدای کاری حکومەتەکەی دەبێت بەتایبەتی لەبوارەکانی دارایی، پەرەپێدان و پرسە سەربازییەکان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung ریکلام بۆ بەرهەمەکانی دەکات

یاسین

بە پاڵپشتی سەرۆكی حكوومەت لاپتۆپ و داتا شۆ بۆ مامۆستایان دابین كرا

سەڵاح

زیقار … بەڕێوەبەری ھەواڵگریی دژەتیرۆر کوژرا

سەڵاح