ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان لە ڕووباری ڕواندز دۆزرایەوە

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، کە دوای 7 ڕۆژ گەڕانی بەردەوامی تیمەکانمان و خۆبەخشانی ناوچەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە توانرا تەرمی ئەیهان سۆران، ی تەمەن پێنج ساڵان بدۆزرێتەوە، ئەمڕۆ بە دەیان گەنجی خۆبەخشیان هاوکاری تیمەکانی ئێمەیان کرد و توانرا بەهاوکاری ئەوان تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای 7 ڕۆژ گەڕانی بەردەوامی تیمەکانمان و خۆبەخشانی ناوچەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە توانرا تەرمی ئەیهان سۆران، ی تەمەن پێنج ساڵان بدۆزرێتەوە کە هەینی ڕابردوو لەگەڵ سۆرانی باوکی لەروباری چۆمان لە ناحیەی گەڵاڵە لەئاودا خنکان.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گووتی: لێرەوە سوپاسی خەڵکی خۆبەخشی ناحیەی وەرتێ و دۆڵە مەنجەڵ بکەین، ئەمڕۆ بە دەیان گەنجی خۆبەخشیان هاوکاری تیمەکانی ئێمەیان کرد و توانرا بەهاوکاری ئەوان تەرمەکە بدۆزرێتەوە.

هەروەها رائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داواکارین لە هاوڵاتییان پابەندی رێنمایەکانی ئێمەبن و دوربکەونەوە لە مەڵەوانی کردن لەو شوێنانەی قەدەغەکراو و مەترسیدارن، هەروەها چاودێری منالەکانیان بکەن لەکاتی گەشت و سەیران لە قەراغ روبارەکان و شوینە گەشتیاریەکان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکاری پێویست بە کەیسی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان گیرایە بەر

سەڵاح

وەزیری تەندروستی : ١٣٠ کارمەندی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەی بیارە دامەزرێندران

یاسین

چارەنووسی دوو منداڵ لە ئیدارەی سۆران دیارنییە

دڵشاد