ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كونسولی گشتیی قه‌ته‌ر: لە داهاتوویه‌كی نزیك وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا و بازرگانان ده‌هێنینه‌ هه‌رێم

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە پێشوازییان له‌ حسێن بن عەلی، كونسوڵی گشتیی وڵاتی قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر كردووە ە له‌ دانیشتنێكدا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریی و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی قه‌ته‌ر گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوە.

بەپێی راگەیاندراوەكە، كونسوڵی گشتیی وڵاتی قه‌ته‌ر رایگەیاندووە: “ئێمه‌ خوازیاری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریی و بازرگانییه‌كانین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌ به‌ ئاڵوگۆڕیی شانده‌ بازرگانیه‌كان ده‌ده‌ین و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا شاندێكی وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا و بازرگانانی قه‌ته‌ر دەهێنین بۆ ‌هه‌رێمی كوردستان و كارئاسانی ته‌واویش بۆ بازرگانان ده‌كه‌ین.”

ئەوەش خراوەتە ڕوو، گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هەولێر، داوای كردووە، وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتی قه‌ته‌ر به‌شداربن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان كه‌ هه‌لی وه‌به‌رهێنه‌رهێنانی له‌ گشت سێكته‌ره‌كاندا هه‌یه‌.

باسی ئەوەش كراوە كە سه‌رۆكی ژووری بازرگانی جه‌ختی له‌ فراوانكردن و ئاڵوگۆڕیی شانده‌ بازرگانیه‌كان كرده‌وه‌ له‌ نێوان هه‌ردوولا و پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێری نیشاندا بۆ هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی وڵاتی قه‌ته‌ر.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى تۆمار کرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین

فوئاد حوسێن: پێشبینی دەکرێت لەم چەند ڕۆژەیە پرسی مووچە چارەسەر بکرێت

یاسین