ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

لە شەشەمین ساڵیادی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی وپێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

دەستپێكردنی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس پێویستییەكی زۆر گرینگ بوو بۆ دووان لەگەڵ رای گشتی عەرەبی لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی، ودروستكردنی پردی گفتوگۆ و پێكەوژیان لەنێوان گەلاندا بەمەبەستی خزمەتكردنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی. هەروەها گەیاندنی وێنەیراستەقینەی ئەو پێشكەوتنانەی كە لە هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاوەدانكردنەوە و سیاسیدا هاتوونەتەكایەوە و رەگداكوتینی كولتووری لێبوردەیی و قبووڵكردنی یەكتر.

بەم بۆنەیەوە هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم شانبەشان لەگەڵ ئەو كاروانە پێشكەوتننانەی كە لە بوارە جیاجیاكانی راگەیاندن روودەدەن بۆبڵاوكردنەوەی كولتووری برایەتی و لێبوردەیی و رەتكردنەوەی توندوتیژی و رق و كینە كە هەموو ئەمانە ئامانجەكانی خەڵكی كوردستانن كەئاواتەخوازن بۆ ئازادی و رزگاری.

مەسعود بارزانی

11ی ئاداری 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان : بڕوای تەواوم بە زیرەکی و توانای گەنجانمان هەیە

یاسین

دوو تۆمەتبار دەستگیركران

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین