ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك

له‌ شاخێكی‌ سنووری‌ پێنجوێن، بەهۆى تەقینەوەى مین دوو كه‌س بوونه‌ قوربانی‌، كه‌ یه‌كێكیان گیانی‌ له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌وه‌یتریش به‌ سه‌ختی‌ برینداره‌.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له‌ شاخی ئاسن كوڵێن له‌ شارۆكه‌ی‌ پێنجوێن، هاووڵاتییه‌ك له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا و كه‌سێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.
ئه‌مه‌ دووه‌م رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌ له‌ ماوه‌ی دوو رۆژدا، كه‌ دوێنێ‌ گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی یه‌كی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور رای گه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین، سێ پاسه‌وانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یان گیانیان له‌ ده‌ست دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق… لەمساڵدا دوو سەرژمێری ئەنجامدەدرێت

سەڵاح

كونسوڵی به‌ریتانیا پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی چاکسازی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌رزده‌نرخێنێت

سەڵاح

وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتیی مه‌سرور بارزانی سەردانی كونسوڵخانەی ڕووسیای كرد و پەیامی هاوخەمی گەیاند

یاسین